پەناگەکانی قەیران شوێنێکن بۆ ئەو کەسانەی لەسەر دەستی هاوبەشی ژیان، ئەندامێکی خێزان یان کەسێکی نزیکیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە. پەناگەکان ژنان، پیاوان و منداڵان دەپارێزن، ڕێنماییان دەکەن و ڕێنوێنیشیان دەکەن.
پەناگەی قەیران چییە؟

ئایا تۆ قوربانیی توندوتیژی یان بەدڕەفتاریت؟ هێڵی یارمەتی پەیوەندیەکانی ئەو پیاوانەی کە تووشی توندوتیژی بوونە وەردەگرێت.
ئاخۆ کەوتوونەتە بەر دەسدرێژیی یان لە ماڵدا توندوتیژیتان لەگەڵ کراوە؟ چارەسەرگەی منداڵ و خزمەتگوزاریی تەندروستی خوێندنگە خزمەتکارییەکی دڵخوازانە و خۆڕایی بۆ منداڵان و تازەلاوانی 0 بۆ 20 ساڵ و هەروەها دایکوباوک و باوکان/دایکانی داهاتوویە.
ئەگەر قوربانیی تاوانێکی مەترسیداریت، ڕەنگە مافت هەبێت بێبەرانبەر یارمەتیی یاسایی لە پارێزەرێکەوە وەربگریت.